سەرۆکی دادوەری ئێران داواى هەمانگى زیاتر لە نێوان بەغدا و تاران دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆکی دادوەری ئێران هەماهەنگی و سەقامگیری ئێران و عێراق بە گرنگ دەزانێت، ڕایدەگەیێنێت، کە ئەمەریکا شەیتانە مەزنەکەیە دژی وڵاتانی ئیسلامی.

ئەمڕۆ چوارشەممە (14/شوبات/2024) ماڵپەڕی شەفەق نیوز بڵاویکردەوە، غوڵام حوسێن موحسینی، سەرۆکی دادوەری ئێران جەخت لە گرنگى پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق دەکاتەوە و دەڵێت، "ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر هەماهەنگییەکان لە نێوان ئێران و عێراق پێویستترە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کردەوە خراپەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل کە دژی وڵاتانی ئیسلامی ئەنجامی دەدەن".

سەرۆکی دادوەری ئێران ئەمەریکاى وەک، "شەیتانە مەزنەکە ناوبردووە، هەروەها ستایشی سەرکەوتنی ئێران و عێراقی کرد لە پاراستنی سەربەخۆیی، بەهێزکردنی سەروەری نیشتمانی، دامەزراندنی ئاسایش، سەقامگیری، و هەروەها ئەو پێشکەوتنانەی کە هەردوو وڵات بەدەستیان هێناوە".

وتەکانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە کاتێکدا ئەمڕۆ (2/14/2024) پێشوازیکرد لە ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق لە بەغدا، لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە گرنگی یەکگرتووی و هاوکاری هەردوو وڵات کراوەتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەی ئەمەریکا و ئیسرائیل.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین