ئاكاری بیرکەرەوە، ئاکاری فەیلەسووف!
ڕێبوار سیوه‌یلی
1. ئاكاری فه‌یله‌سووف له ژیانی ئه‌و جیا نابێته‌وه، لانیكه‌م فه‌یله‌سووفه مه‌زنه‌كان، فه‌یله‌سووفه راسته‌قینه‌كان..
2. كه ده‌ڵێم ئاكاری فه‌یله‌سووف هاوسه‌نگ و هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ژیانیدا، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ژیانی فه‌یله‌سووف هه‌مان فه‌لسه‌فه‌كه‌یه‌تی و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی پێشنووس و رێنماییكه‌ری ژیانه‌كه‌یه‌تی. ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی فه‌یله‌سووفه مه‌زنه‌كان بیریی لێده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر هه‌مانه كه ده‌یڵێن و گۆی ده‌كه‌ن و ده‌ینووسن و ئه‌وه‌ش كه ده‌یڵێن و ده‌ینووسن هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ڕێنماییه‌كانی ژیانی خۆیانی لێوه وه‌رده‌گرن..
3. به‌مجۆره‌ش ئه‌وان كه‌مترین ناكۆكیی و دژوازی له نێوان بیركردنه‌وه و ژیان و هه‌ڵوێسته‌كانیاندا هه‌یه و ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ویتری باس ده‌كه‌ن هه‌ر هه‌مان شته كه بۆخۆشیان پراكیتیكی ده‌كه‌ن.
4. سوكرات وه‌ها فه‌یله‌سووفێك بوو، كه ده‌یتوانی درۆ بكات، په‌شێمان بێت و داوای به‌خشین و لێبووردن بكات له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌سینادا كه سیسته‌مێكی دیموكراتی هه‌بوو. له‌پاڵ ئه‌و سیسته‌مه‌دا كه سوكرات بۆخۆی له‌وه‌دیهێنانیدا خه‌باتی كردبوو، تۆمه‌تی بێبروایی و شێواندنی زه‌ینی لاوه‌كانی درایه پاڵ و دادگایی كرا. به‌ڵام ئه‌و ئاماده نه‌بوو گزیی له دیموكراسیه‌ت بكات. ئه‌و ده‌یتوانی له‌كاتی به‌رگریكردنه‌كه‌یدا كه‌مێك له‌گه‌ڵ دادوه‌ره‌كان نه‌رم بێت، ده‌یتوانی غه‌رامه‌ی تاوانه‌كه‌ی بدات، ده‌یتوانی له نێوان حوكمدان و جێبه‌جێكردنه‌كه‌یدا، كه یه‌ك مانگی پێچووه، هه‌ڵێت. به‌ڵام ئه‌و گوتی من خه‌ڵك فێری گه‌نده‌ڵی و خۆدزینه‌وه ناكه‌م. ئه‌و نه‌یتوانی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی بیری ده‌كرده‌وه، بژی و له پێناوی ئه‌وه‌دا كه بیری لێده‌كرده‌وه، مرد.
5. پیتاگۆراس، فه‌یله‌سووفێكی پێش سوكراته، كه له رێنماییه فه‌لسه‌فیی و عیرفانییه‌كانیدا، گوتبووی: نابێت كه‌س پاقله بخوات، چونكه دەنکە پاقله له‌ناو توێكڵه‌كه‌یدا له كۆرپه‌له ئه‌چێت له ڕه‌حمی دایكییدا و ئه‌وه‌ی مرۆڤانه بێت، پیرۆزه و نابێت بخورێت، یان بكرێته قوربانی.. بۆیه كاتێك نه‌یاره‌كانی به مه‌به‌ستی كوشتن ڕه‌دووی كه‌وتن، به‌لای كێڵگه پاقله‌یه‌كدا هه‌ڵات و سوور ده‌یزانی ئه‌گه‌ر بچێته ناوێوه، ئه‌وه له بكوژه‌كانی بزر ده‌بێت و له مه‌رگ ڕزگار.. به‌ڵام ئه‌و لاینه‌دا و پێی نه‌خسته ئه‌و پانتاییه سه‌وزه‌وه كه خۆی قه‌ده‌خه‌ی كردبوو، له‌پێناوی ئه‌وه‌ی خۆی له ته‌نگانه‌ی مه‌رگ ڕزگار بكات.. ئه‌و به‌وجۆره بیری ده‌كرده‌وه، ڕه‌فتاری كرد و ڕه‌فتاره‌كه‌شی له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو كه فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ده‌یخواست.. کوشیان.
6. ئاكار و مرۆڤ به تاڵه ده‌زوویه‌كی باریك باریك پێكه‌وه به‌ستراون: هه‌ركات مرۆڤ به‌وجۆره ژیا كه بیری ڵێنه‌كردۆته‌وه و به جۆریك بیری كرده‌وه كه وه‌ها ناژی، كه‌ندڕێكی گه‌وره، یان قۆرتێك ده‌كه‌وێته ئاكاری مرۆییه‌وه.. هه‌ر بۆیه ژیان وه‌ك خه‌ره‌ندێكی مه‌زنی ڵێهاتووه، كه مرۆڤ ده‌بێت به‌ناچاری خۆی هه‌ڵداته ناوی..
7. بۆ هه‌ندێك ئه‌و خه‌ره‌نده گۆمێكه و مه‌له‌كردن تیایدا چێژ به‌خش، بۆ هه‌ندێكێش ئه‌و خه‌ره‌نده بۆشاییه‌كه تا بێبرانه‌وه چۆڵ و هۆڵ، كه‌وتنه خواره‌وه‌ش مه‌حاڵ..
8. بەبڕوای من ئاکاری بیرکەرەوەی کورد لەسەر ئەو پەیوەیوەندییە وەستاوە کە دەیبەستێتەوە بە کێشە نەتەوایەتیی و مرۆییەکانەوە: (من بیر دەکەمەوە کەواتە هەم)ی دیکارتی، بۆ ئێمە دەبێتە: من وەک نەتەوەییەک بیردەکەمەوە بۆ ئەوەی بوونێکی مرۆڤانەم هەبێت. لە دەرەوەی ئەم ڕاستیە، دەترسم بیرکرنەوەکانی ئێمە تەنیا لاساییکردنەوە و کۆپیکردنەوە بن..
:
له ئه‌كاونتی نووسه‌ر، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وه‌رگیراوه
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment