جه‌لال محه‌مه‌د په‌رله‌مانتار:گرنگترین بابەت لە دۆسیەی ئەنفال هێنانەوەی رووفاتەکانە کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

جەلال محەمەد ئەمین، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی گۆڕان لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت، "گرنگترین خاڵ له‌ دۆسیه‌ى ئەنفال هێنانەوەی رووفات و کەلوپەلەکانیانه‌ بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتودا ئەو تاوانەی کە دەرهەق بەرانبەر بە میلەتەکەمان کراوە، وه‌ك جینۆساید بیناسێنین".

ئەمرۆ چوارشەممە١٤ی نیسان، كه‌ یادى 33 ساڵه‌ى تاوانى ئه‌نفاله‌، لیژنه‌یه‌كى راسپێردراوى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ى كردووه‌، بۆئه‌وه‌ى تاوتوێى دۆسیه‌ى ئه‌نفال و داواكارى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان بكات.

جەلال محەمەد په‌رله‌مانتار له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گووتی، "کۆبوونەوەکه‌ لەگه‌ڵ ئەو لیژنەیه‌یه‌ کە سەردانی ناوچەی گەرمیانی کردووە لە کەلار و چەمچەمالى كردووه‌ و به‌ ئاماده‌بوونى وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانه‌".

له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌  جه‌لال محه‌مه‌د گوتى، "باس له‌ هێنانه‌وه‌ى رووفاته‌كان و داواكارى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌كرێت، به‌هۆى ئه‌و بارودۆخەی لە هەرێمی کوردستان لە رابردوودا تاکو ئێستا دروستبووە نەتوانراوە لە ئاستی پێویست خزمەتى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان بکرێت، بۆیە ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆئەوەی بتوانین خزمەتێكیان بكه‌ین".

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى جەلال محەمەدى په‌رله‌مانتار بۆ نوچەنێت گووتیشی، "یەکێك لە بابەتە گرنگەکان هێنانەوەی رووفاتی ئەنفالکراوانە چونکە هێنانەوەی رووفاتەکان و هێنانەوەی کەلوپەلەکانیان، بۆ ئەوەیه‌ بتوانین لە داهاتوودا ئەو تاوانەی کە دەرهەق بەرانبەر بە میلەتەکەمان کراوە له‌سه‌ر ئاستى جیهان بیناسێنین".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین