شەوى رابردوو ئەمەريكا زياتر لە (85) هێرشى كردە سەر بنكەوبارەگاكانى حەشدى شەعبى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

فەرماندەى ناوەندى هێزەكانى ئەمەريكا (سەنتكۆم) رايگەياند، شەوى رابردوو زياتر لە (85) هێرشيان بۆ سەر بنكە و بارەگاكانى فەيلەقى قودسى سەر بە سوپاى پاسداران و گرووپە چەكدارەكانى سەر بە ئێران لە ناو سووريا عێراق كردووە.

ئەمڕۆ شەممە (سێى شوبا/2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، فەرماندەى ناوەندى هێزەكانى ئەمەريكا رايگەياند، شەوى رابردوو زياتر لە (85) هێرش كراوەتە سەر گرووپە شيعەكان لە عێراق و سووريا.

لەو هێرشانە فڕۆكە و مووشەكى دووهاوێژ بەكار هاتووە، كە تێيدا بنكەى چالاكييەكان و ناوەندى هەواڵگريى و كۆگاى چەكوتەقەمى و فڕۆكەى بێفڕۆكەوان كراونەتە ئامانج، كە لايەن لايىن گرووپە چەكدارەكانى سەر بە سوپاى پاسدارانەوە دژ بە هێزەكانى ئەمەريكا و هاوپەيمانان بەكار دەهاتن.

سەبارەت بە شوێنەكانيش پەيامێنێرى ماڵپەڕى ئارتى ئاماژە بەوە دەكات، هێرشەكان بۆ سەر دەوروبەرى مەيادين و بوكەمال رۆژهەڵاتى سووريا بارەگاى گرووپە عێراقييەكان لە ناوچەى قائيم لە رۆژئاواى عێراق بوو.

دەربارەى زيانەكانيش كەناڵى سوورى بڵاوى كردەوە ژمارەيەك كەس كوژراون و چەندين كەسيش بەو هێرشانەى ئەمەريكا برينداربوونە.

دەربارەى زيانەگيانيەكانيش سەرچاوەکانی حەشدی شەعبی باس لە کوژران و برینداربوونی لانیکەم (10) کەس لە پارێزگەی ئەنبار دەکەن. لە سووریاش سەرچاوە خۆجێیەکان دەڵێن، (18) ئەندامی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران کوژراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین