يەكێتيى ئەوروپا هاوكارى دارايى ئۆكراينا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە بەرانبەر ڕێککەوتنی هەر (27) وڵاتە ئەندامەکەی یەكێتیی ئەوروپا بۆ دابینکردنی هاوکاری دارایی بۆ ئۆکراینا، دێنیس شمیگال، سەرۆک وەزیرانی ئۆکراینا سوپاسی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دەکات.

ڕۆژی پێنجشەممە (يەك/ شوبات/ 2024) ماڵپەڕی (ئەلجەزیرە) بڵاویکردەوە، "وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتن لەسەر دابینکردنی بڕی (50) ملیار یۆرۆ بۆ هاوکاریکردنی ئۆکراینا، چونکە ئەو وڵاتە لە جەنگدایە لەگەڵ ڕووسیا و پێویست بوو هاوکاری بکرێت". بە دڵنیاییەوە ئەم ڕێککەوتنەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئۆکراینا لە ڕووی دارایی و سەربازییەوە.

ماڵپەرەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە دێنیس شمیگال، سەرۆک وەزیرانی ئۆکراینا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، "سوپاسی ڕێککەوتنی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپای کردووە بۆ دابینکرنی ئەم بڕە پارەیە وەک هاوکارییەکی دارایی بۆ ئۆکراینا".

سەرۆک وەزیرانی ئۆکراینا ڕاشیگەیاندووە، "هەر یەک لە دەنگەکانتان پاڵپشتکەرە بۆ سەرکەوتنی هاوبەشمان، بەم ڕێککەوتنە یەکگرتوویی یەکێتیی ئەوروپا دووپات کرایەوە". بەم ڕێککەوتنەی سەرۆکەکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا وەک هەمیشە یەکێتیی ئەوروپا بە یەکڕیزی بیندرا.

سەرۆکی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کۆبوونەوەیەکی گرنگیان لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتن لەسەر ناردنی بڕی (50) ملیار یۆرۆ وەک هاوکارییەکی دارایی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئۆکراینا کرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین