ئەمەريكا: نيگەرانين لە هێرشەكانى توركيا بۆ سەر باكوورى سووريا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، لە هێرشەكانى توركيا بۆ سەر باكوورى سووريا نيگەرانين، ئەوە كاريگەرى لەسەر بەردەوامى ئۆپراسيۆنەكانى تێگەشكاندنى رێكخراوى تيرۆرستى داعش دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (25/ كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (نۆرس پرێس) بڵاوى كردەوە، وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، واشنتن زۆر نيگەرانە لە هێرشەكانى ئەمەريكا بۆ سەر باكوورى سوريا و كاريگەرى لەسەر دانيشتوان و ژێرخانى ئەو ناوچەيە دەبێت.

گوتەبێژەكەى ئەمەريكا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەمەريكا نيگەرانە لە هێرشەكانى توركيا بۆ سەر باكوورى سووريا، چونكە كاريگەرى لەسەر دانيشتوانى سڤيل و ژێرخانى ئەو ناوچەيە دەبێت.

سەبارەت بە هەڵوێستى وڵاتەكەشى بەرانبەر باكوورى سووريا، ئاماژەى بەوە كردەوە، كە هەڵوێستيان نەگۆڕاوە، بەردەوامن لە پاڵپشتى راگرتنى هێرشەكانى ئێستا.

گوتەبێژەكەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا داواش لە هەموو لايەنەكان دەكات رێز لە ئاگربەست بگرن و سەرقامگيرى بەهێز بكەن و كار بۆ چارەسەرى سياسى ئەو ململانێيە بكەن.

لە ماوەى رابردوو توركيا بۆردوومانى چڕى ژێرخانى رۆژئاواى كوردستان و وێستگەكانى نەوتى كرد، لەبەرانبەردا بەرپرسانى ئيدارەى خۆسەرى و مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى هێزەكانى سوورياى ديموكرات رەخنەى توندى لە بێدەنگى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى هێزەكانى ئەمەريكا بەرانبەر بۆدروومانەكانى توركيا گرت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین