وزارەتى دەرەوەى پاكستان وردەكارى هێرشەكانى سەر ئێران بڵاودەكاتەوە ئێران

نوچەنێت

وەزارەتى دەرەوەى پاكستان لە راگەيێندراوێكدا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، هێرشى سەربازييان كردۆتە سەر ناوچەكانى سيستان و بلوجستان لە سنوورى وڵاتەكەى لە ناو خاكى ئێران، هەروەك ئاماژە بەوەش دەكات، بە تەواوى رێز لە يەكپارچەيى خاكى ئێران دەگرين.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18/ كانوونى  دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، وەزارەتى دەرەوەى پاكستان رايگەياند، زنجيرەيەك هێرشيان كردۆتە سەر پێگەى گرووپە تيرۆرستەكان لە ناوچەكانى سيستان و بلجوستانى ئێران، ئەو هێرشانەش بۆ پارێزگارييە لە ئاسايش و بەرژەوەندى نيشتيمانى وڵاتەكەيان.

سەبارەت بە زيانەكانيش لە راگەيێندراوەكەى وەزارەتى دەرەوەى پاكستان هاتووە، ژمارەيەك چەكدار كوژراون، هەر رێكارێكى ديكەش پێويست بێت بۆ پارێزگارى لە وڵاتەكەيان، ئامادە بيگرنەبەر.

بەرپرسێكى ئێرانيش رايگەياندووە، بەرەبەيانى ئەمڕۆ بە مووشەك هێرشكرايە سەر ناوچە سنوورييەكانى پاكستان، سێ ئافرەت و چوار منداڵ كوژراون، بەڵام ئەو كەسانە ئێرانى نين.

دوێنێ ئێران هێرشى كردە سەر پاكستان بەو هۆيەوە دوو منداڵ كوژران و سێ ديكەش برينداربوون، لەدواى ئەو هێرشە ئيسلام ئاباد رێگەى نەدا باڵيۆزى ئێران بگەڕێتەوە وڵاتەكەى و باڵيۆزى خۆشى لە تاران گەڕاندەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین