وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا سەركۆنەى هێر شەكەى سەر شارى هەولێر دەكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (16/ كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، بە توندى سەركۆنەى ئەو هێرشەى ئێران بۆ سەر نزيك هەولێر سەركۆنە دەكەين، ئێمە دژى ئەو هێرشە مووشەكيانەين و دەبێتە تێكدانى سەقامگيرى عێراق.
وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، پێشوازى لە هەوڵەكانى نزيكبوونەوەى حكومەتى ناوەندى و هەولێر دەكەين.
سەبارەت بە زيانەكانى هێرشەكەى ئێران بۆ سەر ئەمەريكييەكان، دوو بەرپرسى ئەمەريكا رايانگەياندووە، هيچ شوێنێكى ئەمەريكييەكان نەكراوەتە ئامانج و هيچ زيانێك بەر ئەمەريكييەكان نەكەوتەوتووە.
دواى هێرشەكەى شەوى رابردوو بۆ سەر شارى هەولێر سوپاى پاسدارانى ئێران پەرپرسيارێتى خۆى لە هێرشەكەى سەر شارى هەولێر رايگەياند، كە هێرشەكە بۆ سەر چەند گرووپێكى دژ بە تاران بووە.
لە هێرشەكەى شەوى رابردوو ماڵى پێشڕەو دزەيى، سەرمايەدارى شارى هەولێر و خاوەنى گرووپى كۆمپانياكانى ئيمپايەر هۆڵدينگ و ڤاڵكۆن كرايە ئامانج، خۆى و كچێكى و سێ كەسى ديكە گيانيان لەدەستدا و چەندين شەش كەسى ديكەى سڤيليش برينداربوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment