مۆسادى ئيسرائيلى دزە دەكاتە ناو لوبنان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

كوشتنى ويسام حەسەن تەويل، سەركردەى حزبوڵاى لوبنانى ئاشكراى كرد، سەردەكردەكانى ئەو حزبە لاى مۆسادى ئيسرائيل ئاشكرايە، بەرپرسێكى ئەمنيش جەخت لەسەر ئەوە كەكاتەوە كوشتنى ئەو سەركردە زەبرێكى كوشندەيە.

ئەمڕۆ سێشەممە (نۆى كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (عەربى لەندەنى) بڵاوى كردەوە، چاودێرانى سياسى ئاماژە بەوە دەكەن، كوژرانى ئەو بەرپرسەى حزبوڵا لە رێگەى چاودێرى پەيوەندييەكان، ياخود چاودێرى فڕۆكەى بێفڕۆكىەوان بووە، ئەوەش دەريدەخات كە زانيارييەكانييە كەسييەكان گەيشتۆتە دەست ئيسرائيل، بۆيە لە ماوەيەكى كەم دوو بەرپرسى باڵاى حەماس و حزبوڵاى لە لوبنان كوشتووە.

بەگوێرەى قسەى ئەو كەسانە بۆشاييەكان واى كردووە، زانيارييەكان بگەن بە ئيسرائيل، ئەوەش ئاڵنگەيەكى گەورەيە لەبەردەم ئەو حزبە.

ئەو ئاماژە بەوەش دەكەن، ئيسرائيل بە كوشتنى ئەو سەركردە ويستى ئەو پەيامە بگەيێنتە حزبوڵا كە ئاگادارى جووڵەى سەركردەكانيانن، زۆر بە ئاسانى دەتوانن دەستيان پێيان بگات، ئەوەش پێچەوانەى ئەو بۆچوونە باوەيە، كە پێى وايە حزبوڵا دەستێكى باڵاى هەيە.

لەماوەى چەند رۆژى رابردوو ئيسرائيل هەريەك لە ساڵح عارورى، جێگرى سەرۆكى مەكتەبى سياسى بزووتنەوەى حەماس و حەسەن تەويل، سەركردەى حزبوڵاى لە لوبنان كوشت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین