سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له پرسه‌یه‌كى كۆنسوڵخانه‌ى ئێران دەکات
نوچەنێت:
ڕۆژى دووشەممە (هەشتى کانوونى دووەم/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كونسولخانه‌ى گشتیى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له هه‌ولێر، به‌شدارى له پرسه‌ى ئه‌و قوربانییانه‌دا كرد كه ڕۆژى سێى ئه‌م مانگه له شارى كرمان له ئێران له ئه‌نجامى هێرشێكى تیرۆرستیى داعشدا، شه‌هید بوون.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ كۆنسوڵى گشتیى ئێران، وێڕاى گه‌یاندنى "پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ركردایه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست، پرسه‌نامه‌یه‌كى له تۆمارى پرسه‌دا نووسى."
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه له "عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك قوربانیى ده‌ستى تیرۆر، باشتر له خه‌م و په‌ژاره‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانییان تێده‌گه‌ن و وێڕاى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست."
هاوكات لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "هێرشه‌كه‌ى به سه‌لمێنه‌رى مه‌ترسیى ڕاسته‌قینه‌ى تیرۆر زانى و نووسیویه‌تى: “بۆیه پێویستیمان به به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌ش له ناوچه‌كه و جیهان هه‌یه بۆ له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كیى داعش كه دوژمنى هاوبه‌شى ئێمه و كۆمارى ئیسلامیى ئێران و جیهانه."
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ ئێران ده‌ربڕیوه "كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشدا هاوكاریى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كرد. لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز كونسولى گشتیى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، سوپاس و پێزانینى بۆ سه‌ردان و هاوبه‌شى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى."
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، دواى بەشداریکردن لە پرسەى کۆنسوڵخانەى ئێران لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ئێمە هاتبووین بۆ كونسولخانەی گشتیى كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەربڕینی هاوسۆزیی هەرێمی كوردستان و سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ قوربانییانى ئەو كارە تیرۆرستیەی كە لە كرمان ئەنجامدرا و بووە هۆی شەهیدبوونی دەیان خەڵكی بێگوناهی ئەو شارە. هاتبووین سەرەخۆشیی خۆمان بگەیەنینە كۆماری ئیسلامیی ئێران و خەڵكی ئێران بە شێوەیەكی گشتی و خۆشەویستانی كرمانیش بە شێوەیەكی تایبەتی، هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆمان لە هەرێمی كوردستان پێیان بگەیەنین. داعشی تیرۆرست دیاردەیەكی ناوچەییە و لە ناوچەی ئێمە هەیه. جه‌ختمان لەوە كردۆتەوە كە دەبێت بەردەوام بین لە هاوكاریكردن و كاركردن لەگەڵ یەكتر بۆ بنبڕكردنی ئەم تیرۆرستانە. لە هەمان كاتیش‌دا بە بیری خۆمان دەهێنینەوە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا كە داعش هات، كۆماری ئیسلامیی ئێران یارمەتیی عێراق و یارمەتیی هەرێمی كوردستانی دا و دووپات‌مان لەوە كردەوە و سوپاسمان كردن بۆ هەموو ئەو یارمەتیانەی پێشكه‌ش به عێراق و هەرێمی كوردستانیان كردووە".
سەبارەت سەبارەت بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، "كۆماری ئیسلامیی ئێران دراوسێیەكی گرنگی ئێمه‌یە، بەردەوام لە هەرێمی كوردستان دەمانەوێ پەیوەندییەكی زۆر باشمان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هەبێت و پێموایە ئێستا پەیوەندیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی باشە و هیوادارین ئەم پەیوەندییە باشتر و باشتریش ببێت، چونكە ئێمە دراوسێی یەكترین و لە ئەنجامدا لەو شوێنانەی ئێمە پێویستیمان بە یارمەتی هەبووە، كۆماری ئیسلامیی ئێران یارمەتیی ئێمەی داوە، لە هەرێمی كوردستانیش له ڕابردوودا دووپات‌مان كردووته‌وه و ئێستایش دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كە بە هیچ شێوەیەك نابینە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ دراوسێكانمان، بەتایبەتیش بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment