سێ کەس بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، سێ بازرگانى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراون و چەندین کیلۆ ماددەى هۆشبەرى جۆراوجۆریش دەستى سەرداگیراوە.

ڕۆژى شەممە (شەشى کانوونى دووەم/2024) بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "سێ بازرگان دەستگیرکران، هاوکات بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا".

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوو زانیاری بە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەکات، "کەوا بڕی (٥)پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ هێنراوەتە ناو شاری هەولێر بە مەبەستی فرۆشتن و ساغکردنەوەی، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی ورد ئەنجامدرا."

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دووپاتى دەکاتەوە، توانراوە شوێنی دوو کەسی بیانی لە هۆتێلێک دەستنیشان بکرێت، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە شەوی (5/6)ـی (1)ـی 2024 سێ کەس دەستگیرکران، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە بڕی (٥) پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان کەزۆر بە وردی جێسازی بۆکرابوو، دۆزرایەوەو دەستی بەسەرداگیرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین