هاووڵاتيانى ئيسرائيل رەشبينن بەرانبەر داهاتووى ئاسايشى وڵاتەكەيان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

راپرسيەك لە ناوەندەكانى ئيسرائيل دەريخستووە، كە رێژەى رەشبينى لاى خەڵكى ئيسرائيل بەرانبەر داهاتوويان بەرزبۆتەوە، خواستى ئەوەشيان هەيە بنيامين ناتەنياهۆ سەرۆك وەزيرانى وڵاتەكەيان لە دەسەڵات دووربخەنەوە، لە (35.6%)ى بەشدابووان حكومەتى وڵاتەكەيان بەسەركەوتوو بەسەر حەماس دەزانن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (سێى كانوونى دووەم/ 2024) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاوى كردەوە، بەگوێرەى راپرسييەكى پەيمانگەى ئيسرائيل بۆ ديموكراسى نزيكەى لە (50) ئيسرائيلييەكان بەرانبەر سيستەمى ديموكراسى لە وڵاتەكەيان رەشبينن.
لە بەشێكى ديكەى راپرسييەكە هاتووە، لە (52.8%) بەشداربووان بەرانبەر ئاسايشى وڵاتەكەيان رەشبينن، ئەوە جگە لەوەى تەنيا لە (15%) هاووڵاتييان پاڵپشتى بەردەوامى ناتەنياهۆ لە حكومەت لەدواى جەنگى غەزە دەكەن، لە بەرانبەردا، لە (23%) پاڵپشتى بێنى گانتس بۆ وەرگرتنى دەسەڵات دەكەن.
سەبارەت بە هەڵوێستى هاووڵاتيانى ئيسرائيل بەرانبەر حزبوڵا لە (50.9%) پاڵپشتى لێدوانى گورزێكى بەهێز لە حزبوڵا دەكەن.
لە راپرسييەكە ئاماژە بە چۆنيەتى ئازادكردنى ديلەكان لە كەرتى غەزە دەكات، لە (56.1) داواى بەردەوامى هێرشە سەربازييەكان دەكەن، لە (24%) بە يەكجار ديلەكان بەرانبەر يەكترى بگۆڕنەوە، ئيسرائيل هەموو ديلەكانى حەماس ئازاد بكات و حەماسيش هەموو ديلەكانى ئيسرائيل ئازاد بكات.
دەربارەى رێژەى سەركەەوتنى ئيسرائيليش، لە (35.6%) پێيان وايە بەشێوەيەكى مامناوەند تەلئەبيب توانيەتى بەسەر حەماس سەركەوتووبێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین