وەزارەتى پێشمەرگە سەرکۆنەى هێرشەکەى سەر بارەگایەکى هێزى پێشمەرگەى کوردستان دەکات
نوچه نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (يەکى کانوونى دووەمى 2024) وەزارەتى پێشمەرگە راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، لە راگەیێندراوەکەى هاتووە، " ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، بانگی حکومەتی عێراقی و تەواوی دۆستانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین، کە پاڵپشتمان بن بۆ راگرتنی ئەو پەلامارە نابەرپرسیارانەدا."
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی پێشمەرگە
بە توندی سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆسەر بارەگاییەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین، کە لە بەرواری30/12/ 2023 لە سنوری پیرمام-هەولێر لەلایهن گروپە لە یاسا دەرچوەکان ئەنجام درا. سەقامگیری، ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، زامنیی ئارامی و سەقامگیری عێراق و ناوچەکەشە.
ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، بانگی حکومەتی عێراقی و تەواوی دۆستانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین، کە پاڵپشتمان بن بۆ راگرتنی ئەو پەلامارە نابەرپرسیارانەدا. کە دەبێتە هۆی ئاشووبی زیاتر بۆ هەرێم و عێراق و ناوچەکە بە گشتی.
راشیدەگەینین، کە هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە تیرۆریستیانە بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.
دووپاتیشی دەکەینەوە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک هەمیشە بۆ پاراستنی خاک و میللەتەکەمان، مافی بەرپەرچدانەوەی پێویست و گونجاوی دەبێت.
وەزارەتی پێشمەرگە
1/1/ 2024
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment