سەرۆکایەتى هەرێم راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بە توندى سەرکۆنەى هێرشە درۆنیەکەى دوێنى سەر شارى هەولێر دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (31/ كانوونى یەکەم/ 2023) سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، لە راگەیێندراوێکدا بە توندى سەرۆکەى پەلامارە تیرۆرستییەکەى سەر شتارى هەولێى کرد، لە بەشێکى راگەیێندراوەکە هاتووە، “به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و په‌لاماره‌ تيرۆرستييه‌ ده‌كه‌ين كه‌ شه‌وى ڕابردوو به‌ درۆن له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر باره‌گايه‌كى پێشمه‌رگه‌ى به‌ ئامانج گرت.”

دەقى راگەێندراوى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان

به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و په‌لاماره‌ تيرۆرستييه‌ ده‌كه‌ين كه‌ شه‌وى ڕابردوو به‌ درۆن له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر باره‌گايه‌كى پێشمه‌رگه‌ى به‌ ئامانج گرت. په‌لاماردانى پێشمه‌رگه‌ وه‌ك هێزێكى فه‌رمى و به‌شێك له‌ سيستمى به‌رگريى عێراقى فيدراڵى، پێشهاتێكى مه‌ترسيدار و ڕه‌تكراوه‌يه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق ده‌كات.

داوا له‌ حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى ده‌كه‌ين ڕێكارى جددى بگرێته‌ به‌ر بۆ دۆزينه‌وه‌ى په‌لامارده‌ران و به‌سزاگه‌يانديان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ لێكۆلينه‌وه‌ى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بكات. به‌رده‌واميى هێرش و په‌لامارى درۆنى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، ته‌نيا زيان به‌ ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق ده‌گه‌يه‌نێت و دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان

2023/12/31

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین