عێراق و ئیسپانیا پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

دواى کۆبوونەوەى پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانى ئیسپانیا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە پێویستە پەیوەندى نێوان لە هەموو بوارە جۆراوجۆرەکان بەهێز بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (28/ كانوونى یەکەم/ 2023) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى کردەوە، حوکمەتى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى سەرۆک وەزیرانى ئیسپانیا و عێراق بە ئامادەبوونى  بزنسمانانى هەردوو وڵات ئاشکرا کرد، کە لەو کۆبوونەوە گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکانى نێوان هەردوو وڵات کردووە.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە سەرۆک وەزیرانى ئیسپانیا رایگەیاند، مەدرید دەخوازێت پەرە بە پەیوەندییەکنى لەگەڵ عێراق بکات، بەتایبەت لە بوارەکانى گواستنەوە و بەرگرى و بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانکارییە ژینگەیەکان، هەروەک داواشى کرد عێراق بچێتە پاڵ هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بۆ بەرەنگاربوونەوەى بە بیایابانبوون و گۆڕانکارییەکانى کەش و هەوا.

لە بەرانبەردا سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاماژەى بەو دەرفەت و هاوکارى و هاوبەشیانە کرد، کە دەکرێت کۆمپانیا پێشەنگەکانى ئیسپانیا بەشدارى لە پڕۆژەکانى رێگەى گەشە بکەن، هەروەک گوتیشى، لە بوارى ئاسایش و کلتوورى و ژینگە و گەشەى بەردەوام دەرفەتى کارى هاوبەش هەیە، دەشتواندرێت کەرتى ئابوورى و بەرهێنان بەرەوپێش ببردرێت، ئەوەش سوودى بۆ هەردوولا دەبێت.

سوودانى جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە عێراق ئامادەیى هەیە سوود لە ئەزموونى ئیسپانیا لە بوارى وزەى خۆر و گەشتوگوزار و شوێنەوار و لایەنەکانى پەیوەست بە گۆڕانکارى کەش و هەوا وەربگرێت.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى سەرۆک وەزیرانى عێراق گوتى، فەرمان بە وەزارەت و دامەزراوەکان کردووە هەماهەنگبن لەگەڵ کۆمپانیا ئیسپانییەکان.

سەرۆک وەزیرانى ئیسپانیا لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، سەرکەوتنێکى سیاسى لە عێراق هەیە، ئەوەش دەرفەتى بۆ ئاوەدانى و وەبەرهێنان رەخساندووە، کۆپانیاکانى وڵاتەکەشمان سوورن لەسەر وەبەرهێنان لە عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین