وەزيرى دەرەوەى بەريتانيا داواى وەڵامدانەوەى ئێران دەكات ئێران

نوچەنێت

ديڤيد كاميرۆن، وەزيرى دەرەوەى بەريتانيا هێرشى توندى كردە سەر ئێران رايگەياند، ئێران كاريگەرى خراپى لەسەر نەوچەكە و جيهان هەيە و داواشى كرد رێكارى پێويست بۆ وەڵامدانەوەى تاران بگيرێتەبەر.

يەكشەممە (24/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، وەزيرى دەرەوەى بەريتانيا هێرشى توندى كردە سەر ئێران، ئەو هێرشانەى بەريتانيا هاوكاتە لەگەڵ قووڵبوونەوەى ناكۆكييەكانى واشنتن و تاران لە دەرياى سوور.

كاميرۆن جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئێران پاڵپشتى حووسييەكان و حزبوڵاى لوبنان و گرووپەكانى عێراق دەكات، كە هێرش دەكەنە سەر بنەكە و هێزەكانى بەريتانيا و ئەمەريكا، بۆيە لەو بڕوايەدام هەموو ئەوانە جێگەى بايەخن، بەر لە هەموو شتێك پێويستە پەيامێك بگەيندرێتە ئێران كە رێگە بەو ئاڵۆزيانە نادرێت.

وەزيرى دەرەوەى بەريتانيا ئاماژەى بەوەش كرد، كە ئێمە پێويستيمان بە كاركردنە لەگەڵ هاوپەيمانەكانمان بۆ ردووستكردنى پشتێنەيەكى بەهێز بۆ وەڵامدانەوەى ئێران.

سەبارەت بە مەترسييەكانيش كاميرۆن گوتى، "بەراورد بە ساڵانى رابردوو ئاستى مەترسييەكان و نەمانى سەقامگيرى لە جيهان گەيشتە لووتكە، هەڕەشەكانى ئێرانيش بەشێكە لەو دۆخە." 

پێش لێدوانەكانى وەزيرى دەرەوەى بەريتانيا، عەلى باقرى، جێگرى وەزيرى دەرەوەى ئێران هەموو ئەو تۆمەتانەى رەتكردنەوە كە ئاماژە بەوە دەكەن ئێران لەپشت هێرشكردنى حووسيەكانە بۆ سەر كەشتييە بازرگانييەكان، جەختيشى لەسەر ئەو كردەوە ئەو گرووپانە سەربەخۆ ئەو هێرشانە دەكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین