سەرۆک بارزانى پەیامێکى سەرەخۆشى ئاراستەى بنەماڵەى عەلی تاهیرخانی سمکۆ دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ هەینى (22/کانوونى یەکەم/2023) سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی عەلی تاهیرخان سمکۆ،  په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (عەلی تاهیرخانی سمکۆ)ـم پێگەیشت و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی کاک ئاراس عەلی تاهیرخان و تەواوی بنەماڵەی بەڕێزی عەلی تاهیرخان سمکۆ دەکەم".

ده‌قی پەیامەکەى سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (عەلی تاهیرخانی سمکۆ)ـم پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی کاک ئاراس عەلی تاهیرخان و تەواوی بنەماڵەی بەڕێزی عەلی تاهیرخان سمکۆ و دۆست و ئاشنایانیان و کوردستانیانی دانیشتووی شاری ڤێستەرۆس و سوید و دەرەوەی وڵات دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو عەلی تاهیرخان سمکۆ بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

22ی کانوونی یەکەمی 2023

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین