سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ سه‌ركردایه‌تى و گه‌لى كوێت ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هەولێر، سەردانى کۆنسوڵخانەى گشتیى کوەیت دەکات بۆ "ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى و گه‌لى كوێت" بۆ کۆچى دوایی ئەمیرى ئەو وڵاتە.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (19/کانوونى یەکەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕینى هاوخه‌مى بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح، میرى كوێت، سه‌ردانى كونسولخانه‌ى گشتیى كوێتى له‌ هه‌ولێر كرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "وێڕاى پێشكه‌شكردنى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى و گه‌لى كوێت، له‌ ده‌فته‌رى پرسه‌دا په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى تۆمار کرد."

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، لاى خۆیه‌وه‌ عوسمان ئه‌لداوود كونسولى گشتیى كوێت، "سوپاس و پێزانینى بۆ هاوبه‌شیى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى."

ڕۆژى شەممە (16-12-2023) شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح، ئەمیری دەوڵەتی کوێت لە تەمەنى (86) ساڵى کۆچى دواییکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین