سه‌رۆكى هەرێمى کوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت جەخت لە فراوانکردنى پەیوەندییەکان دەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى کوێت لە  کۆنفڕانسى میونشن کۆبوونەوە و "دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانیان و دۆخى ناوچه‌كه‌" تاوتوێ دەکەن.

به‌یانیى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (17/شوبات/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆنفرانسى ئاساییشى میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا عه‌لى ئه‌لیه‌حیا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت، كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى کوێت، "په‌یوه‌ندیى دێرینى هه‌ردوولا و پشتگیریى به‌رده‌وامى كوێت بۆ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ هه‌موو بواره‌كانى په‌یوه‌ندى و فراوانكردنى ده‌رفه‌ته‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌، كرایه‌وه‌."

لە ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستاندا هاتووە، له‌ بەشێکى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "باس له‌ زه‌مینه‌ و ده‌رفه‌ته‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و كوێت كرا و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و سیاسیى عێراق بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین