سه‌رۆكى هەرێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حرێن دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌کات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، له‌ كۆنفرانسى ئاساییشى میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (7-2-2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عه‌بدولله‌تیف بن ڕاشد ئه‌لزه‌ییانى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حرێن، كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "مه‌ترسى و ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م ئارامى و سه‌قامگیریى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ و لێكه‌وته‌كانى هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌ختیان له پێویستیى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تى بۆ پاراستنى سه‌قامگیرى" كرده‌وه‌.

لە ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوە دەکات، هەردوولا "خواستى هاوبه‌شیان بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌حرێن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فروانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان ده‌ربڕى. له‌مباره‌یه‌وه‌ تیشكیان خسته‌ سه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ت و بوارانه‌ى له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌ن و ده‌كرێ كاریان له‌سه‌ر بكرێت."

هەروەها دەشڵێت، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین