لە هەولێر گەنجێک بە بەرد دەکوژرێت کوردستانی

نوچەنێت:

لە گەڕەکێکى هەولێر تەرمى گەنجێک دۆزرایەوە، بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان دەگوترێت بە بەرد کوژراوە و عەرەبە.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (هەشى کانوونى یەکەم/2023) تەرمى گەنجێکى عەرەب لە گەڕەکى خانەقاى هەولێر دۆزرایەوە، دواى هاتنى هێزە ئەمنییەکان بۆ شوێنى ڕووداوەکە دەرکەوت ئەو گەنجە بە بەرد کوژراوە.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکە، گەنجە کوژراوەکە تەمەنى (30) ساڵە و نیشتەجێى هەولێر نییە و خەڵکى یەکێک لە پارێزگاکانى عێراقە.

دواى گەیشتنى هێزە ئەمنییەکان بۆ شوێنى رووداوەکە، دەرکەوتووە ئەو گەنجە بە شوێنێکى چۆڵى ئەو گەڕەکە بە بەرد کوژراوە، بەڵام هیچ کەلوپەل، پارە یان ناسنامەیەکی لەگەڵدا نەبووە و پێ دەچێت لەلایەن بکوژەوە بردرابن.

هاوکات هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لیکۆڵینەوە لە رووداوەکەن و تەرمەکەش گواستراوتەوە بۆ دادپزیشکی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین