داوا لە حکومەتى عێراق دەکرێت زیاتر گرنگى بە دۆسیەى هەڵەبجە بدرێت کوردستانی

نوچەنێت:

ئازاد تۆفیق پارێزگارى هەڵەبجە، لە یادى ڕۆژى هەڵەبجەدا داوا لە حکومەتى عێراق دەکات، گرنگى زیاتر لە دۆسیەى ئەو پارێزگایە بدەن.

ڕۆژى هەینى (24/تشرینى دووەم/2023) ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ رۆژی هه‌ڵه‌بجه‌دا ڕایگەیاند، داوا دەکەین عێراق دۆسییه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ رووی ئیدارییه‌وه‌ به‌ هه‌ند وه‌ربگرێت، وە دەبوایە له‌ دوای (2003)یەوە حکومەتى عێراق بیر له قه‌زابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ بكاته‌وه‌ و بیكات به‌ پارێزگا.

پارێزگارى هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات، کە دەبێ حکومەتى عێراق زیاتر گرنگى بە هەڵەبجە بدات و دەشڵێت، به‌پێی گوته‌كانی كۆڵن پاوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كاتێك رایگه‌یاند، رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن چه‌كی كۆكووژی هه‌یه‌ و مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ ناوچه‌كه‌، واته‌ ده‌بێت سه‌دام نه‌مێنێت، به‌م دێڕه‌ سه‌ددام له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نه‌ما.

ئازاد تۆفیق دووپاتى دەکاتەوە، دیكۆمێنتی بوونی چه‌كی كۆكوژ له‌ عێراق، (16)ـی ئاداره‌ و كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كیمیاباران كرا، ئیدی بۆ نامه‌نكه‌ن به‌ پارێزگا و بوودجه‌مان بۆ دابین ناكه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین