سەرۆكايەتى پەرلەمانى عێراق بە فەرمى كۆتايى بە راژەى سەرۆكى پەرلەمان هێنا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەگوێرەى نووسراوێكى فەرمى موحسين مەندەلاوى جێگرى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق، بە فەرمى كۆتايى بە راژەى محەمەد حەلبووسى، سەرۆكى پەرلەمان هێنا.

ئەمڕۆ سێشەممە (21/ تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (شەفەق نيوز) بڵاوى كردەوە موسين مەندەلاوى بە پشتبەستن بە بڕيارى دادگاى فيدڕاڵى عێراق لە (14)ى تشرينى دووەم كۆتايى بە راژەى محەمەد رێكان حەلبووسى لە پەرلەمان هێنا.

پێشتر پەرلەمانى عێراق بڕيارى دابوو، دانيشتنى سبەى چوارشەممە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكێكى نوێ بۆ پەرلەمان ديارى بكات.

لەناو هێزە سوننەكان چەند كەسێك كانديدن بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق، كە يەكێك لەو كەسانە مەحموود مەشهەدانى، كەسايەتى ديارى سوننيە، كە لە خولەكانى پێشتر سەرۆكى پەرلەمان بوو.

سێشەممە (14)ى تشرينى دووەمى ئەمساڵ دادگاى باڵاى فيدڕاڵى عێراق بەهۆى داوايەكى ياسايى لەيس دلێمى دژ بە حەلبووسى بە تۆمەتى ساختەكارى لە دەستلەكاركێشانەوەى دلێمى كۆتايى، بە ئەندامبوونى محەمەد حەلبووسى لە پەرلەمانى عێراق هێنا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین