دادگاى فیداڵى: محه‌مه‌د حه‌لبووسى ساخته‌كارى كردووه
نوچه نێت
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه (19/ تشرینى دووه‌م/ 2023) ماڵپه‌ڕى (حوڕه) بڵاى كرده‌وه، دادگاى فیدڕاڵى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه محه‌مه‌د حه‌لبووسى ساخته‌كارى له قبووڵكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له‌یس دلێمى، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مان كردووه.
دادگا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه سه‌رۆكى هه‌ر پارتێكى سیاسى كاندیده‌كانى ناچار به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بكات سه‌رپێچى ده‌ستوورییه.
دادگاى باڵا باس لهوهسش ده‌كاته‌وه، دهسلهكاركێشانهوهى دلێمى له‌ژێر فشارى محه‌مه‌د حه‌لبووسى بووه، ئه‌وه‌ش له میانه‌ى ئه‌و كاغه‌زه سپیه‌ى دلێمى به‌بێ دیاریكردنى بهروار له‌و لاپه‌ره بهروار واژۆى له‌سه‌ر كردووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌و واژۆیه بۆ خولى چواره‌مى په‌رله‌مان بووه، نه‌ك بۆ ئه‌و خوله‌ى ئێستا، كه خولى پێنجه‌مه.
دادگاى فیدراڵى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كاتێك دهستلهكاركێشتنهوه راگه‌ێندراوه، دلێمى تنووشى سه‌رسوڕمان بوو، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه حاڵه‌تى له‌و جۆه پێویسته بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران و ره‌زامه‌ندى زۆرینه به‌ده‌ستبهێنێت و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت، ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى په‌رله‌مان نییه، واژۆ و ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بدات، ته‌نیا له‌دواى ره‌زامه‌ندى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به شێوازى ده‌ستكاریكردنى بهردهوارهكهى دادگا ئاماژه به‌وه ده‌كات، حه‌لبووسى ساڵى (2022)ى بۆ (2023) گۆڕیووه,
حه‌فته‌ى رابردوو دادگاى فیدراڵى كۆتایى به ئه‌ندامیه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبووسى و له‌یس دلێمى له په‌رله‌مان هێنا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment