وەزارەتى دارايى عێراق بڕى (700) مليار دينار بۆ مووچەى مانگى ئەيلوول رەوانە دەكات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

سەرچاوەیەکى ئاگادار ڕايگەیاند، بەگوێرەى رێككەوتنى نێوان هەرێمى كوردستان و حكومەتى بەغدا لەکۆتایى ئەم مانگەدا حکومەتى فیدراڵى بڕى (700) مليار دينار بۆ هەرێم رەوانە دەكات.

ئەمڕۆ يەكشەممە (19/ تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (بەغدا تودەى) بڵاوى كردەوە، سەرچاوەيەكى ئاگادار رايگەياند، لە كۆتايى ئەم مانگە وەزارەتى دارايى حكومەتى عێراق بڕى (700) مليار دينار بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم رەوانە دەكات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەش كردووە، ناردنى ئەو بڕە پارەیە حكومەتى بەغدا هیچ بڕە پارەیەکى ديكە بۆ هەرێم ڕەوانە ناکات تاوەكوو ڕێکەوتنێكى نوێ لەگەڵ بەغدا نەکات.

لە مانگى ئەيلوولى ئەمساڵ ئەنجوومەنى وەزيرانى حكومەتى عێراق دەنگى لەسەر رەوانەكردنى بڕى دوو تريليۆن و (100) مليار ديارى بۆ هەرێمى كوردستان، كە بە سێ مانگ ئەو بڕە پارەى رەوانەكرد، بۆ دابەشكردنى مووچەى مانگەكانى تەمووز و ئاب و ئەيلوول.

پێشتر حكومەتى هەرێم بەغدا لەسەر رەوانەكردنى بڕى (700) مليار دينار بۆ ماوەى سێ مانگ بۆ مووچەى فەرمانبەرى هەرێم رێككەوتبوون، ئەو مانگە بڕەكە كۆتايى دێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین