پەرلەمانى عێراق گفتوگۆ لەسەر هەموارى ياساى كۆمسيۆنى هەڵبژاردنەكان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

فەرمانگەى پەرلەمانى عێراق خشتەى دانيشتنەكانى ئەمرۆى پەرلەمانى بڵاوكردەوە، كە تێيدا گفتوگۆ لەسەر خوێندنەوەى دووەمى پڕۆژە ياساى هەمواكردنەوەى ياساى كۆمسيۆنى هەڵبژاردنەكان دەكرێت.

ئەمڕۆ شەممە (18/ تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، فەرمانگەى راگەياندنى پەرلەمانى عێراق خشتەى دانيشتنەكانى پەرلەمانى بڵاوكردەووە، كە بەگوێرەى ئەو خشتەيە گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە ياساى هەموارى ياساى هەلبژاردنەكان دەكات، كە لە مانگى شوباتى ساڵى داهاتوو وادەى ياسايى بەسەردەچێت. 

بەگوێرەى راگەيێندراوەكەى فەرمانگەى پەرلەمانى عێراق، ليژنەى ياسايى پەرلەمانى عێراق پێشنيارى كردووە، ياساى ژمارە (21)ى ساڵى (2019) هەموار بكرێتەوە.

هەرچەند پێشتر داواكرا بوو پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر دياريكردنى كەسێك بۆ سەرۆكى پەرلەمان بكات، بەڵام راگەيێندراوەكەى پەرلەمانى عێراق تەنيا بڕگەى خوێندنەوەى دووەمى بۆ هەمووارى ياسى كۆمسيۆن لەخۆ گرتووە.

كۆمسيۆنى هەڵبژاردنەكانى عێراقى لە (24) شوباتى ساڵى داهاتوو سەرپەرشتى هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى كوردستان دەكات، لەدواى تەواوبوونى رۆژى دەنگدان، كۆمسيۆن وادەى ياسايى خۆى بەسەر دەچێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین