سەرۆکى دادگاى فیدراڵى: بڕیارى لادانى سەرۆکى پەرلەمان هیچ تانەیەکى یاسایى نایگرێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوجەنێت

جاسم عومەیرى، سەرۆکى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق رایگەیاند، بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵى سەبارەت بە ئەندامیێتى محەمەد رێکان حەلبووسى، سەرۆکى پەرلەلمانى عێراق بڕیارى کۆتاییە، هیچ تانەیەکى لێ نادرێت.

ئەمرۆ پێنجشەممە (16/ تشرینى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردەوە، سەرۆکى دادگاى فیدراڵى عێراق رایگەیاند، بڕیارى دادگاى باڵا سەبارەت بە سەرۆکى پەرلەمان و ئەندایەتى لەیس مستەفا حەموود دلێمى بڕیارى کۆتاییە، وەک لە ماددەى (94)ى دەستوور هاتووە، هەموو دەسەڵاتەکان پێوەى پابەند دەبن و هیچ تانەیەکى لێ نادرێت. 

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەو بڕیارە هیچ رێگەیەک تانەى یاسایى نایگرێتەوە، دادگاى فیدراڵى بەگوێرەى ماددەى (93) دەستوورى عێراق داگایەکى تایبەتە بەو پرسە جیاوازانە.

پێشتر دادگاى فیداراڵى بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى محەمەد حەلبووسى سەرۆکى پەرلەمانى عێراقى دا، بەوەش هەموو دەسەڵاتەکانى سەرۆکى پەرلەمانى لێ وەرگیرایەوە.

بەگوێرەى ئەو بڕیارە، لە (14) ئەم مانگەوە محەمەد حەلبووسى کۆتایى بە ئەندامێتى پەلەمانى دێت و لەیس مستەفا لە دەرچوونى ئەو بڕیارەوە دەبێت بە ئەندامى پەرلەمان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین