باڵيۆزانى فەرەنسا دژ بە هەڵوێستى سەرۆكى وڵاتەكەيان دەوەستنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ژمارەيەك باڵيۆزى فەرەنسا لە وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەرانبەر هەڵوێستى ئيمانوێل ماكرۆن، سەرۆكى ئەو وڵاتە لە پرسى هێرشەكانى ئيسرائيل بۆ سەر كەرتى غەزە وەستانەوە و لە نامەيەكدا نيگەرانيان خۆيان پێ راگەياندووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (14/ تشرينى يەكەم/2023) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاوى كردەوە، بەهۆى لايەنگرى رەهاى سەرۆكى فەرەنسا باڵيۆزانى ئەو وڵاتە نيگەرانى خۆيان گەياندۆتە كۆشكى ئيليزێ.

رۆژنامەى لۆفيگارۆى فەرەنسى لە راپۆرتێكدا ئاماژە بەوە دەكات، باڵيۆزانى فەرەنسا پێيان وايە، لايەنگرى ئيمانوێل ماكرۆن بۆ ئيسرائيل بۆتە دابڕانى هەڵوێستى هاوسەنگى مێژوويى پاريس بەرانبەر پرسى ئيسرائيل فەڵەستين.

رۆژنامەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو هەنگاوەى باڵيۆزانى فەرەنسا لە مێژووى ديپلۆماسى نوێى وڵاتەكەيان لەگەڵ جيهانى عەرەبى هەنگاوێكى بێ پێشينەيە.

دەربارەى ژمارەى باڵيۆزەكانيش لە راپۆرتەكە هاتنووە، (10) باڵيۆزى فەرەنسا لە وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەندێك وڵاتى مەرغريبى عەرەبى واژۆيان كردووە.

لەسەرەتاى دەسپێكردنى ئيسرائيل بۆ سەر كەرتى غەزە،  سەرۆکى فەرەنسا  رايگەياند، ئیسرائیل لە بۆردوومانەکانى غەزە ژن و منداڵ بە ئامانج دەگرێت، بەڵام دواتر لەژێر فشارى ناڕەزاييەكانى بەرپرسانى ئيسرائيل پاشگەزبۆوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین