شەپۆلێکى بارانبارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەرگریی شارستانى هەولێر، هۆشدارى لە ئەگەر دروستبوونى لافاو و پێشبینى دەکات  لە (15)ـى ئەم مانگەوە  شەپۆلێکى بارانبارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

ڕۆژى شەممە (11/تشرینى دووەم/2023)    کاروان عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕاگەیاند، لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیە شەپۆلێکى بارانبارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و پێشبینی دروستبوونی لافاوی لێدەکرێت.

وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر زیاتر ڕوونیدەکاتەوە بۆ ماڵپەڕى ئێن ئاڕ تى و دەڵێت، سەرجەم کارمەندانی بەرگری شارستانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، کە نزیکەی (40) بنکەی بەرگریی شارستانیی لە هەولێردا هەیە و سەرجەمیان لە دۆخی ئامادەباشیدا دەبن بۆ ئەوەی هاوڵاتییان بپارێزن لە مەترسیەکانی لافاو.

شارەزایانى کەشناسى پێشبینى دەکرێت لە (15)ـى ئەم مانگەوە، شەپۆلێکى بارانبارینى بەخوڕ هەرێمى کوردستان بگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین