سێ تۆمەتبارى داواکراو لە سلێمانى دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

پۆلیسى سلێمانى سێ کەس بە تۆمەتى کوشتنى هاووڵاتییەک دەستگیر دەکات، دواى ئەوەى هەوڵى هەڵاتنیان دابوو، چونکە پێشووتریش داواکراو بوون.

ڕۆژى چوارشەممە (هەشتى تشرینى دووەم/2023) پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكی داواكراو لەپارێزگای هەڵەبجە دەستگیركرا. 

بەپێى ڕاگەیێندراوى پۆلیسى سلێمانى، دواى بەدواداچوونەكان بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی فەرمانی گرتنیان هەبووە لەدادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر، هێزەکانمان ، تۆمەتبارێكیان لەپارێزگای هەڵەبجە دەستگیركرد كە بەپێی ماددەی 406 فەرمانی گرتنی هەبووە .

هاوکات لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەئێستادا تۆمەتبار (ه، س، ب) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێك لە جۆری دەمانچە لەگەڵ هەندێک کەلوپەل کەبەتۆمەتباربووە.

هەروەها سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى دەڵێت، دەڵێت، ئەو کەسە بە تەنیا نییە، لە دوو رۆژی رابردوویشدا دوو کەسمان دەستگیرکرد. هەر سێکیان خزمی یەکدین و دانیشتووی دارەتوون لە پارێزگای هەولێر و تۆمەتبارن بە کوشتنی ناسیاوێکی خۆیان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین