کەتیبەکانى حزبوڵا هەڕەشە لە وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا دەکەن
نوجەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (پێنج/ تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى کردەوە، بەرپرسى ئەمنى کەتیبەکانى حزبوڵا رایگەیاند، ئەو سەردانەى ئەنتۆنى بلینکن سەردانى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا نییە، بەڵکوو سەردانى وەزیرى جەنگى زایۆنیزمە، لە عێراقى على و حوسێن پێشوازى لێ ناکرێت، ئەگەر هاتیش ئێمە بە شێوەیەکى توند بەرەنگارى دەبینەوە.
بڕیارە وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا سەردانى بەغدا بکات و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆبێتەوە، لەو کۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر دۆءخى ئەو ناوچەیە و کاریگەرییەکانى جەنگى غەزە بکەن.
گفتوگۆکانى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا لەسەر هێرشى گرووپە چەکدارەکان دژ بە بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا و گەیاندنى پەیامى هۆشدارى واشنتن دەبێت بەرانبەر بەو هێرشانە.
ئەبوو عەلى لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژەى بەوەش کرد, کار لەسەر داخستنى بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا لە عێراق دەکەن، ئەگەر دوژمنایەتیان بەرەوام بێت لە چەند هەفتەى داهاتوو ئەو پەیامەیان پێ دەگەیێنین.
ئەو بەرپرسەى کەتیبەکانى حزبوڵا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، باڵیۆزخانەى ئەمەریکا دادەخەین و رێگرى لە هەڵگرانى رەگەزنامەى ئەمەریکى دەکەین بێنە عێراق، ئێمە ئەو پەیامە بە رێگەى نا ئاشتیانە دەگەیێنین.
لەدواى جەنگى حەماس و ئیسرائیل گرووپە چەکدارەکانى شیعە چەندین هێرشیان کردۆتە سەر بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment