سەرۆك وەزیرانی عێراق گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی سەربازی دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

گوتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ژمارەیەك فەرماندەی لە پۆستە باڵاكانی سەربازیی گۆڕی.

ئەمڕۆ چوارشەممە (یەك/ تشرینی دووەم/ 2023) ماڵپەڕی (واع) بڵاوی كردەوە، یەحیا رەسووڵ گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، لەو راگەیێندراوە هاتووە، محەمەد شیاع سوودانی ژمارەیەك گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی سەربازی كردووە، لە جێی ئەو كەسانە كەسانی دیكەی دەستنیشان كردووە. 

لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكە هاتووە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ستایشی ئەو كەسانەی كردووە كە لە پۆستەكانیان گۆڕاون، كە لە ماوەی رابردوو لە ریزی سوپای عێراق ئەركی خۆیان جێبەجێ كردووە.

دەربارەی ئەو كەسانەشی كە گۆڕاون، هەریەك لە عەبدود محەمەد، سەرۆكی دەزگای بەرەنگداربوونەوەی تیرۆرە، كە لیوا عەبدولوەهاب عەبدوزەرە ساعیدی لە شوێن داناوە، هەروەها لەبری ئەحمەد سەلیم بەهجەت فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا لیوا وەلید خەلیفە محەمەدی لە شوێن دانا.

لە راگەیێندراوەكە جەخت لەسەر ئەوەش كراوەتە ئەو هەنگاوەی سوودان بەگوێرەی كاری سەربازیی بووە لەو قۆناغە و پێدانی دەرفەت بوو بۆ سوودوەرگرتن لە توانا سەربازییەكان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین