وزارەتى دارایى: ڕێکارەکانی ناردنی (700) ملیار دینارەکە دەستیپێکرد کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا، رێکارەکانى ناردنى (700) ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەستپێکرد و لەنزیکترین کاتدا دەگاتە هەرێمى کوردستان.

ڕۆژى دووشەممە (30/تشرینى یەکەم/2023) وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ڕێکارەکانی ناردنی (700) ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد."

وەزارەتى دارایى و ئابووریى دووپاتى  دەکاتەوە، "دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان بڕیارە لەنزیکترین کاتدا بڕی ئەو (700) ملیار دینارە لە ڕێی بانکەکانی ڕەشیدو ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان."

ئەم ڕاگەیێندراوەى وەزارەتى دارایى لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە جەمال کۆچەر، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لەلیژنەى دارایى ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یان سبەى (700) ملیار دینارەکە بۆ بەغدا بۆ هەرێمى کوردستان دەنێرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین