شاندى حکومەتى هەرێم و عێراق لەسەر پرسى مووچە کۆدەبنەوە
نوچەنێت:
بەپێى زانیارییەکان وا بڕیارە ڕۆژى دووشەممە (9/تشرینى یەکەم/2023) شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان جارێکى دیکە بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری سەردانى بەغدا بکەن، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی مووچە و بودجە.
چوونى شاندى هەرێم بۆ بەغدا لە کاتێکدایە، ئێوارەى دوێنێ (28/10/2023) پێشەوا هەورامى، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى دواکەوتنى (700) ملیار دینارە ڕایگەیاند، "بڕیار وابوو هەفتەی پێشوو بڕی 700 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین، بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسە و باسی ناو کۆبوونەوەکان و رێککەوتنەکان ناردنی پارەکە دواکەوت. ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغداو رۆژی سێشەممە حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوەی هەیە، دەمانەوێت کە بڕیارێکی کۆتایی و ریشەیی لەم بارەیەوە بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختی".
هەروەها ئاماژەى بەوەشکرد، "لە ماوەی رابردوو نیەتی روونی حکومەتی هەرێم نیشاندرا بۆ رێککەوتن و گەیشتنە ئەنجام لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە کە ئەنجامی بدەین، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوامبێت ، لەبەرانبەر پێشێلکردنی مافی دەستووری خەڵکی هەرێمی کوردستان ناتوانین بێ دەنگ بین".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment