ئه‌مه‌ريكا  لەسەر حەماس چەند کۆمپانیایەکى تورکى سزا دەدات تورکیە

نوچەنێت:

ئەمەریکا جگە لە بلۆکردنى سامان و سەرچاوە داراییەکانى حەماس و سەپاندنى چەند سزایەکى نوێ، چەند کۆمپانییەکى تورکیاش بەتۆمەتى گواستنەوەى پارە بۆ حەماس سزا دەدات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه ‌(28/تشرينى يه‌كه‌م/2023) ماڵپه‌ڕى (Habar) بڵاويكرده‌وه‌، وەزارەتى گەنجینەى ئه‌مه‌ريكا لیستێکى نوێى سزادانى چەندین ڕێکخراو و دامەزراوە و کۆمپانیاى ڕایگەیاند، لەنێویاندا چەندین کۆمپانیا و سەرمایەداریى تورکى هەیە. 

به‌پێى ڕاگه‌یێندراوەکەى وەزارەتى  گه‌نجينه‌ى ئه‌مه‌ريكا، ئه‌و كۆمپانيانه‌ى كە ئاسانكارییان بۆ گواستنەوە و به‌ده‌ست گه‌يشتنى سه‌روه‌ت و دارایى حه‌ماس کردووە و خۆ‌ له‌ سزاكان دزیتەوە سزا ده‌درێن، هه‌روه‌ها ناوى ڕێكخراوێكيش له‌ ليسته‌كه‌ هاتووه‌ كه‌ هه‌وڵى داوه‌ پاره‌ى ئێران بگه‌ێنێته‌ ده‌ستى حه‌ماس به‌بيانووى ئه‌وه‌ى جيهادى ئيسلامى له‌ غه‌ززه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

جگه‌ له‌م كۆمپانيايانه كۆمپانيايه‌كى توركيش ناوى له‌نێو ليسته‌كه ‌هاتووه‌ كه‌ له‌ مانگى ئايارى ساڵى رابردوو کارى وه‌به‌رهێنانى بۆ حه‌ماس كردووە بۆیە سزاى به‌سه‌ر سه‌پێندراوە، هاوکات سێ لەخاوەنى پشکەکانى کۆمپاینا سزادراوەکان تورکن.

وه‌زاره‌تى گه‌نجينه‌ى ئه‌مه‌ريكا بڕياريداوه‌، کە چیتر بازرگانه‌ ئه‌مه‌رييكيه‌كان بۆيان نييه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانيا توركیانه‌ كاربكه‌ن، چونكه‌ سێ لە خاوەنى کۆمپانیاکان‌ له‌ ڕێگه‌ى شێوازى جۆراوجۆر پشتيوانيان له‌ حه‌ماس كردووه،‌ هەر‌وه‌ها له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه‌ له‌ ئێستادا سه‌روه‌ت سامانى ئه‌و رێكخراوانه كراوه‌ته‌ ئامانج و له‌ئه‌مه‌ريكا بلۆك كراوه‌.

بزووتنەوەى حەماس بزووتنەوەيەكى چەكدارييە لە ساڵى (1997) خستييە ليستى تيرۆرەوە،  لەدواى رووداوى (11/سپێتێمبەر/ 2011) دووبارە ئەمەريكا ئەو رێكخراوەى خستەوە ليستى تيرۆر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین