ئەڵمانیا: هەزار سەربازمان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادە كردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئاژانسێكی ئەڵمانی ئاشكرای دەكات، سوپای ئەڵمانیا زیاتر لە هەزار سەربازی لە قوبرس ئامادە كردووە، بۆئەوەی لە كاتی نەخوازراو رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بكات بۆ رزگاركردنی هاووڵاتیانی ئەڵمان.

ئەمڕۆ شەممە 28ی تشرینی یەكەمی 2023 ئاژانسی دۆچیە ڤیڵەی ئەڵمانی بڵاویكردووەتەوە، سەرچاوە ئەمنییەكانی ئەڵمانیا ئاشكرایان كردووە، زیاتر لە هەزار سەرباز بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەكراون و لەوپەڕی ئامادەباشین، بۆئەوەی ئەگەر پێویست بكات دەستبەجێ‌ رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكرێت.

لە هەواڵی ئاژانسە ئەڵمانییەكە باس لەوە كراوە، ناتوانرێت پێشبینی بۆ رووداوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكرێت، لە سایەی ئەو بارودۆخەی سێ هەفتەیە بەهۆی شەڕی سوپای ئیسرائیل و حەماس دروست بووە.

سەرچاوە ئەڵمانییەكان باسیان لەوە كردووە، هەزار سەربازەكەی ئەڵمانیا لە قوبرس جێگیركراون، بەشێكیان بە فڕۆكە رەوانەی ئوردن كراوە، ئامانجی سەرەكیش ئەوەیە ئەگەر بارودۆخەكە لە كۆنتڕۆڵ دەرچوو ئەوان بتوانن ئەڵمانەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێننەوە.

دووپاتی ئەوەش كراوەتەوە ئەو هێزەی لە قوبرس دانراوە هێزێكی كۆماندۆیە سەربە هێزی دەریاوانی ئەڵمانیایە.

بەهۆی شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی وڵاتانی رۆژئاوا لە نیگەرانیدان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی خۆیان كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، پێشتر ئەمریكا و كەنەدا و هۆڵەندا هۆشدارییان بە هاووڵاتیانیان داوە بۆ ئەوەی عێراق جێبهێڵن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین