توركمان داوای وردبینی لە تۆماری دەنگدەرانی كەركووك دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرۆكی فراكسیۆنی توركمانی لە پەرلەمانی عێراق داوا لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات، وردبینی لە تۆماری دەنگدەرانی كەركووك بكات، بەر لەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25 ی تشرینی یەكەمی 2023 ئەرشەد ساڵحی بە ناوی توركمانەكانی پەرلەمانی عێراق راگەیێندراوێكی بڵاوكردووەتەوە، تێیدا داوا لە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات وردبینی لە تۆماری دەنگدەرانی كەركووك بكات.  

ساڵحی پێیوایە "ساختەكاری" لە تۆمارەكە كراوە و بۆیە داواكە ئاراستەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەكات و دەشڵێ‌، "هەموو كۆششێكی یاسایی جەماوەری دەكەین بۆ ئەوەی ئەو وردبینییە بكرێت". بڕیارە لە 18ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی  ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان بكرێت.

لە كۆی 15 پارێزگا بەشداربووان كێبڕكێ‌ لەسەر بەدەستهێنانی 275 كورسی دەكەن، كە 75 كورسی بۆ ژنان تەرخان كراوە و 10 كورسیش بۆ كۆتای پێكهاتەكانە و 296 پارتی سیاسی لە چوارچێوەی 50 هاوپەیمانی بەشداری لە هەڵبژاردنەكە دەكەن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین