پلاسخارت: هەوڵ دەدەین كاریگەری ململانێیەكان لەسەر خەڵك كەم بكەینەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بە بۆنەی دامەزراندنی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا باس لە رۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان لە چارەسەری ململانێیەكان دەكات و دووپاتی دەكاتەوە نەتەوە یەكگرتووەكان هەوڵ دەدات كاریگەری نەرێنی ململانێیەكان بەسەر خەڵكی سڤیل كەم بكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەمم 24ی تشرینی یەكەمی 2023 بە بۆنەی دامەزراندنی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان جینین پلاسخارت پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا باس لەوە دەكات عێراق ئەندامێكی دامەزرێنەری ئەو رێكخراوەیە و بەشدار بووە لە كارەكانی.

لە بەشێكی پەیامەكە پلاسخارت باس لەوە دەكات ئێستا لە ناوخۆی عێراق و دەرەوەی ململانێیەكی توند هەیە. نەتەوە یەكگرتووەكان هەوڵ دەدات رۆڵی دەگمەنی خۆی بگێڕێت بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی و چارەسەركردنی ناكۆكییەكان، هەروەها كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی ئەو ململانێیانە لەسەر خەڵكی سڤیلی بێ توانا".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین