سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسولى گشتیی ئه‌مه‌ريكا كرد کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان پێشوازى لە مارك سترۆ كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه‌ و ڕووداوه‌كانى به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە (23/تشرينى يەكەم/ 2023) سەرۆكى هەرێمى كوردستان پێشوازى لە كونسڵى ئەمەريكا لە هەولێر كرد، لە ديدارەكەدا هه‌ردوولا نيگه‌رانيى خۆيان له‌ ئه‌گه‌ر و مه‌ترسيى فراوانبوونى ئاڵۆزييه‌كان و لێكه‌وته‌كانى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ربڕى.

لە بەشێكى ديكەى ديدارەكەيان هەردوولا جه‌ختيان له‌سەر گرنگيى پاراستنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، كرده‌وه‌، هەروەك چەند تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین