255 كاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دوورخراونەتەوە
نوچهنێت
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، 255 كاندیدی هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دوورخراونەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 17 تشرینی یەكەمی 2023 كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، تا ئێستا 255 كاندید لە هەڵبژاردنەكان دوورخراونەتەوە. لە هەموو هەڵبژاردنەكان بە چەندان تۆمەتی جیاواز وەك بوونی پێشینەی تاوان، تێوەگڵان لە گەندەڵی و بڕوانامەی ساختە كاندیدان دووردەخرێنەوە.
بەڵام ئەو جارە باس لەوە كراوە هۆكاری دوورخستنەوەی ئەو كاندیدانە بەهۆی ئەوەیە پەیوەندییان بە حزبی بەعسەوە هەبووە.
بڕیارە لە 18ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق بكرێت، لە كۆی 15 پارێزگا بەشداربووان كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی 275 كورسی دەكەن، كە 75 كورسی بۆ ژنان تەرخان كراوە و 10 كورسیش بۆ كۆتای پێكهاتەكانە و 296 پارتی سیاسی لە چوارچێوەی 50 هاوپەیمانی بەشداری لە هەڵبژاردنەكە دەكەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment