بایدن پەیوەندی بە سوودانییەوە دەكات
نوچهنێت
جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندی بە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات و بە یەكەوە تاوتوێی شەڕی حەماس و ئیسرائیل دەكەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی یەكەمی 2023 نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، بایدن پەیوەندی بە سوودانییەوە كردووە، لە پەیوەندییەكە باس لە شەڕی حەماس و ئیسرائیل كراوە.
نووسینگەی سوودانی دەڵێ، "لە پەیوەندییەكە دووپات لەسەر گرنگی كۆششەكان و كاری هاوبەش كراوە بۆ سەقامگیری هەمیشەیی لە ناوچەكە" جیا لەوەش باس لە پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریكا كراوە.
بڕیارە محەمەد شیاع سوودانی سەردانی ئەمریكا بكات و لەگەڵ بایدن كۆببێتەوە، پێشتر سوودانی دووپاتی كردبووەوە كە نابێت هیچ هێزێكی ئەمریكی جەنگاوەر لە عێراق بمێنێتەوە و عێراق پێویستی بە هێزی شەڕكەری هاوپەیمانان نەماوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment