ئەمڕۆ كۆنگرەى يەكێتى گفتوگۆ لەسەر پەيڕەو ناوخۆى يەكێتى دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە (28/ئەیلوول/2023) بەگەێرەى هەواڵێكى كەناڵى كوردسات نیوز، لەدووەم رۆژى كۆنگرەى پێنجەم، ئەو شەش لیژنەیەی راسپێدراون تەواوی ئەو راپۆرتانەی خراوەتە بەردەست کۆمسیۆنی ئامادەکاری کۆنگرە گفتوگۆی لەسەر بکەن، لەنێو کارەکانیشدا پەیڕەوی ناوخۆیی یەکێتی تاوتوێبکرێت، لەگەڵ ئەو چەند راپۆرتێكى دیكە.
ھەروەھا بڕیارە هەر ئەمڕۆش کۆمسیۆنی ئامادەکاری کۆنگرە راپۆرتێک سەبارەت بە ۆڕانکارییەکانی پەیڕەوەی ناوخۆ دەخاتەڕوو
دوێنێش ھاوکات لە یەکەم رۆژى کۆنگرە بە کۆی دەنگی ئەندامان، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی ھەڵبژێردرایەوە، کۆسرەت رەسوڵ عەلی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدیش لە پای رۆڵ و پێگە و ماندووبوونیان لە مێژووی یەکێتی وەک سیمبولی باڵای یەکێتی دیاریکران.
دوێنێ كۆنگرەى پێنجى یەكێتى لە شارى سلێمانى بەبەشدارى (600) ئەندام دەستى بەكارەكانى كرد، لە دەستپێكى كۆنگرە سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان و ژمارەیەك سەركردەى عێراقى وتاریان خوێندەوە، بڕیارە ئەمڕۆ و سبەش ئەندامانى كۆنگرە درێژە بە كارەكانیان بدەن.
یەكێتى نیشتیمانى كوردستان لە یەكى حوزەیرانى (1975) دامەزروە، تا ئێستا پێنج كۆنگرەى بەستووە، لە كۆنگرەى رابردوو سیستەمى هاوسەرۆكى پەیڕەوكرد، هەریەك لە لاهور شێخ جەنگى و پافڵ تاڵەبانى وەك هاوسەرۆك هەڵبژێردران، بەڵام دواى نزیكەى دوو ساڵ ناكۆكییە كەوتە نێوانیان، لەو كۆنگرەش سیستەمى هاوسەرۆكى هەڵوەشێندرایەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment