ئەمەریكا رێگە نادات وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی واشنتن بكات ئێران

نوچەنێت

ماسیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، كۆماری ئێران داوایەكی ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەمان كردووە بۆ ئەوەی حوسێن ئەمیر عەبدوللیهان، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی كونسڵخانەی چاودێری وڵاتەكەی لە واشنتن بكات، ئەو داوایەی تارانمان رەتكردەوە.

سێشەممە (26/ئەیلوول/2023) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، لە هەفتەی رابردوو داوای تاران داوایەكی ئاراستەی وەزارەتەكەمان كرد، بۆ ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەدوای كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی كونسڵخانەی چاودێری لە واشنتن بكات، بەڵام داواكەی رەتكرایەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئێمە پابەندی بە رێگەدان بە بەرپرسانی ئێران و وڵاتی دیكە بۆ كارەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی نیویۆرك بكەن، بەڵام پابەندین بە رێگەنەدانیان بە سەردانی بۆ واشنتن.

لە (2019) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا هەوڵی دا بانگهێشتی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئەو كاتەی ئێران بكات بۆ كۆشكی سپی، بەڵام هەوڵەكانی شكستی هێنا.

لە (1980) كۆماری ئیسلامی ئێران (25) دیپلۆماتكاری (444) رۆژ دەستگیركرد، لەو كاتەوە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی ئەو دوو وڵاتە پچڕاوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین