رەوشی كەشوهەوای شارەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە کوردستانی

نوچەنێت

بەڕیوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی رەوشی كەش و هەوای (48) كاتژمێری ئەمڕۆ رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (27/ئەیلوول/2023) بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا ، هەروەها بونى تۆزێکی سوک لە هەندێ شوێندا و نزیک دەبێتەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ کەشناسی دەڵێت: ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە و پلەکانی گەرما کەمێك دادەبەزن.

كەشانی ئاماژەی بەوەشکردوە: بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەیە:
هەولێر     : 39 پلەى سیلیزى
سلێمانی   :35 پلەى سیلیزى
دهۆک      : 37  پلەى سیلیزى
کەرکوک   : 40 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 37 پلەى سیلیزى
 زاخۆ        : 38 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 23 پلەى سیلیزى
سۆران :      37  پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  43  پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین