هیومان رایتس وۆچ : ئەمریكا قەرەبووی عێراقییەكانی نەكردووەتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ رەخنە لە حكومەتی ئەمریكا دەگرێت، لەوەی سەربازەكانی لە عێراق خەڵكیان ئەشكەنجە داوە و كەچی وێرای دانپێنان بە ئەشكەنجەدان خەڵكەكە قەرەبوونەكراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئەیلوولی 2023 رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتێكدا كە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویكردووەتەوە، باس لەوە دەكات تا ئێستا حكومەتی ئەمریكا كەمتەرخەم بووە لە بەرانبەر ئەو كەسانەی لە گرتووخانەكانی ئەمریكا لە عێراق ئەشكەنجە دراون، وێرای دانپێنان كەچی دوای تێپەڕبوونی 20 ساڵ هێشتا ئەو كەسانە قەرەبوونەكراونەتەوە.

راپۆرتەكە دەڵێ‌، "بەگوێرەی یاسای ناوخۆی ئەمریكا و رێككەوتنی جنیف 1949 دەبێ‌ ئەو كەسانە قەرەبوو بكرێنەوە. راپۆرتەكە باسی لەوەیش كردووە لە نێوان 2003 تا 2009 نزیكەی 100 هەزار كەس لەلایەن ئەمریكییەكانەوە لە عێراق گیراون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین