ئەنجامى زانکۆلاین بڵاوکرایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى هەرێمى کوردستان ئەنجامى زانکۆلاینی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە و بۆ ئەمساڵ (42) هەزار خوێندکار لەزانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون.

ڕۆژى یەکشەممە (24/ئەیلوول/2023) وەزارەتى خوێندنى باڵاو و توێژینەوەى زانستى لەڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، هاوشێوەی سێ ساڵی رابردوو، تەواوی خوێندکاران دەرفەتیییان پێدراوە لە زانکۆ و پەیمانگاکان بخوێنن. 

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵا، ئەوانەى داواکاریان لە (زانکۆلاین) پێشکەشکردووە بەمشێوەیە،  (42) هەزار (985) قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون، بەمشێوەیە: دەرچوانی ئەمساڵ، (36) هەزار (92) خوێندکار وەرگیراون؛ دەرچوانی ساڵانی پێشووش شەش هەزار و (92) خوێندکار وەرگیراون. رێژەی وەرگرتنی قوتابییان بۆ ئەمساڵ (٪96.8) بووە.

هەروەها وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەماژە بەوەدەکات، پلانیان هەیە دەرفەت بۆ هەموو ئەو خوێندکارانەى وەرنەگیراون بخڕەسێنن.

بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکانت کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین