کەشناسى حاجى ئۆمەران وەک فێنک ترین ناوچەی هەرێمى کوردستان دیارى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى ئەمڕۆ و سبەى بڵاوکردەوە و پێشبینى دەکات چەند پلەیەک پلەى گەرما بەرزبێتەوە.

ڕۆژى هەینى (22/ئەیلوول/2023) کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت کەشوهەواى سبەى شەممە کەشناسى ئاماژە بەوەدەکات، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا، پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەپێى پێشبینى کەشناسى هەرێم پلەکانى گەرما بۆ ڕۆژى شەممە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت :

هەولێر : 40 پلەى سیلیزى

سلێمانی :38 پلەى سیلیزى

دهۆک : 39 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 42 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 40 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 27 پلەى سیلیزى

سۆران : 39 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 44 پلەى سیلیزى

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین