ئيخوان موسلمين: دەمانەوێت دەرگاى گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتى ئێستاى ميسر بكەينەوە وەرگێڕان

نوچەنێت

حملى جەزار، سەرۆكى مەكتەبى سياسى ئيخوان موسلمين لە ديدارێكى كەناڵى ئاسمانى (شەرقى) ميسرى كە پەخشەكەى لە توركيايە تيشكى خستە سەر پرسێكى پەيوەست بە قۆناغى داهاتووى پارتەكەى گوتى، ئيخوان دەيەوێت دەرگاى گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتى ميسر بكاتەوە، سەبارەت بە هەڵبژاردنى داهاتووش ئيخوان كاندى بۆ سەرۆكايەتى نابێت. 

ئەو بەرپرسەى ئيخوان لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەو كردەوە، لە پێناو بەرژەوەندى نيشتيمان بەڕووى هەموو هێزە سياسيەكانى ميسر دەكرێينەوە، ئەوەش ستراتيژيەتێكى نەگۆڕى ئيخوانە لەسەرەتاى درووستبوونييەوە، هەروەك دووركەوتنەوەشمان لە دەسەڵات لە ميسر بەشێكى بنەڕەتييە لە ديدى ئيخوان، نەك يارييەكى كاتى سياسى.

پێداچوونەوە بە (10)ساڵى رابردوو

جەزار باس لەوەش دەكات ئيخوان دەستى بە پێداچوونەوە بە (10) ساڵى رابردوو كردووە، بەرنامەى سياسى بۆ قۆناغى داهاتوو لەسەر بنەماى نيشتيمان (ميسر) دەبێت، كە جێگەى هەموو رۆڵەكانييەتى، هەروەك داواشى لە هەموو لايەنەكان كرد لە پێناو بەرژەوەندى ميسر پێداچوونەوە بە هەموو هەڵوێستەكانيان بكەن.

سەرۆكى مەكتەبى سياسى ئيخوان پێى وايە، كرانەوەى بنەڕەتى بۆ چارەسەرى كێشەكانى ميسر سياسەتێكى باڵايە، بەرژەوەندى كۆمەڵگەش بريتييە تێپەڕاندنى هەموو ئاڵنگەرييەكانى رووبەڕووى ئەو وڵاتە دەبێتەوە.

ئيخوان و سعووديە

ئەو بەرپرسەى ئيخوان دەڵێت، ئيخوان و سعووديە پەيوەندى مێژوويان هەيە، ئێمە خواستنى داخستنى لاپەڕەى ناكۆكييەكانمان لەگەڵ سعووديە هەيە، لە هەمان كاتيش رێگر نين لە گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتى ميسر و هەر لايەنێكى نان ئەو وڵاتە بۆ كۆتاييهێنان بە قەيرانى دەستگيركراوەكان و ناخۆشى بارودۆخى خێزانەكانيان، چونكە پشت ديوارى زيندانەكانيانەوە هەست بە ناڵيان دەكەم، من دەپرسم ئەو هەموو دەستگيركراوە بۆچى، داواش دەكەين كار بۆ چارەسەرى ئەو دۆسيە بكرێت.

هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى ميسر

سەبارەت بە بەشدارى ئيخوان لە هەڵبژاردنى ساڵى داهاتوو ئەو بەرپرسەى ئيخوان دەڵێت، ئيخوان نيەتى ئەوەى نييە كانديدى بۆ سەرۆكايەتى ميسر هەبێت، كە بڕيارە لە ساڵى داهاتوو هەڵبژاردنەكە بكرێت.

پەيوەندييەكانى ميسر و توركيا

ئەو بەرپرسەى ئيخوان خۆشحاڵى خۆى بە نزيكبوونەوەى ئەم دواييەى نێوان توركيا و ميسر دەربڕى گوتى، " لە پێناو بەرژەوەندى گەلى ميسرى، ئيخوان بەلايەوە گرنگە قاهير پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەنقەرە و وڵاتانى تريش بەهێز بێت."

ناكۆكييە ناخۆييەكانى ئيخوان

سەرۆكى مەكتەبى سياسى ئيخوان روونى كردەووە، ئەو ناكۆكييەكانى لە راپۆرتە رۆژنامەوانييەكان باس دەكرێت، ئەوانە ناكۆكين لەسەر بەڕێوەبردن نەك لەسەر فيكر، بەو نزيكانە كۆتايى دێت.

سەرچاوە: خەليج جەجيد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین