بایدن  بانگهێشتی سوودانی دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بانگهێشتنامەیەكی فەرمی بە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دا بۆ ئەوەی لە كۆشكی سپی ئەمریكا چاوی بە جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا بكەوێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئەیلوولی 2023 دوای كۆبوونەوەی ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی لە ئەمریكا، میدیا فەرمییەكانی ئەمریكا و عێراق بڵاویان كردەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بانگهێشتی فەرمی سوودانی كردووە بۆ كۆشكی سپی، بۆ ئەوەی لەگەڵ جۆ بایدن تاوتوێ زیاتری پەیوەندی دووقۆڵی ئەمریكا و عێراق بكەن.

بەیانی دوێنێ‌ سوودانی گەیشتە نیویۆرك بە ئامانجی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی ساڵانەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، گوتەبێژی حكومەتی عێراق ئاشكرای كردووە، لە كۆبوونەوەكە سوودانی وتاری دەبێت و تێیدا هەڵوێستی عێراق لەبارەی بابەتەكانی ناوچەكە و جیهان دەخاتەڕوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین