ئاوات شێخ جەناب: بە مووچەى مانگى حەوت دەست بەدابەشکردنى مووچە دەکەین کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزیرى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان، لەبارەى مووچەى مانگى حەوت ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (7) ده‌ستپێده‌كه‌ین و دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ مووچه‌خۆرانی خۆمان."

ڕۆژى دووشەممە (18/ئەیلوول/2023) وەزارەتى دارایى لەسەر زارى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێم بڵاویکردەوە و دەڵێت، "ئه‌مه‌ی بۆمان دێت به‌داخه‌وه‌ ته‌مویلی مانگی 7و 8 و 9 و 10 و 11 و 12، نیه‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم داوامانكردووه‌، به‌ڵكو ئه‌مه‌ قه‌رزه‌، حكومه‌تی هه‌رێمیش ئازاده‌ بۆ چ مانگێكی خه‌رجده‌كات".

ئاوات شێخ جەناب ئاماژەى بەوەشکرد، "مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی 7 و 8 یان وه‌رنه‌گرتووه‌و ئێمه‌ به‌ مووچه‌ی مانگی (7) ده‌ستپێده‌كه‌ین و دوای ئه‌ویش مووچه‌كانی مانگی (8) و (9) به‌مووچه‌خۆران ده‌ده‌ین".

سەبارەت بە مووچەى مانگەکانى داهاتوو وەزیرى دارایى دەڵێت، "ئه‌م ماوه‌یه‌ هه‌وڵه‌ده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق چاره‌سه‌ربكه‌ین".

هەروەها ڕاشیگەیاند، "ئه‌گه‌ر به‌غدا نیه‌تیان پاكبێت به‌رامبه‌ر هه‌رێم، به‌دڵنیاییه‌وه‌ مووچه‌كانی تریش ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین و مووچه‌خۆرانی خۆمان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ شه‌و رۆژ ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه‌كانیان و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین